وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:بریارى ترامپ بۆ لێخۆشبوون له‌تاوانباران به‌كوشتنى عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌هاكانى مافى مرۆڤ ناگونجێت

  • 23-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی دەرەوە، بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای ئیدانەکرد بەئازادکردنی دو سەربازی ئەمریکی کە دەستیان لەکوشتنی 14 هاوڵاتی عێراقیدا هەبوە لەساڵی 2007.
    لەراگەیەنراوێکدا، وەزارەتی دەرەوە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاندوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین و پێمانوایە تاوانی کوشتنی بەناحەق لەم بڕیارەدا رچاونەکراوە و لەگەڵ ئەخلاقیاتی ئیدارەی ئەمریکا بەرامبەر بەهاکانی مافی مرۆڤ، دادوەری، سەروەری یاسا یەکناگرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو بڕیارەی ترەمپ پەراوێزخستن و بەکەمزانینی شکۆمەندی قوربانییەکان و هەست و سۆزی خێزان و کەسوکاریانە.