به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج
ئه‌حمه‌د سه‌فار بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى،جه‌ختیكرده‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه خاوه‌ن پله تایبه‌ت و باڵاكان ده‌گرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر خاوه‌ن داهاته ناوه‌ند و سنورداره‌كان.
سه‌فار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى دارایى ده‌ستكارى كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كاته‌وه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێته هخۆى بارگرانى له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران"، رونیشیكرده‌وه" گۆرینى نرخى دینار به‌كه‌ه‌مكردنه‌وه‌ى ناڕاسته‌وخۆ داده‌نرێت چونكه ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ك ئه‌مه‌ش وا ده‌كات موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر به‌شى ئه‌و شتانه نه‌كات كه پێشتر ده‌یهێنا ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌مكردنه‌وه زۆر پێویست بوو ئه‌وا ده‌بێت ته‌نها خاوه‌ن پله تایبه‌ت و باڵاكان بگرێته‌وه "، وتیشى" ڕه‌شنوسى بودجه پێویستى به‌چه‌ند ڕۆژێك هه‌یه بۆ گۆرینى چه‌ند بڕگه‌یه‌ك كه ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ى دزه‌ى پێكرابوو خه‌رجكردنى به‌بڕى 15 ترلیۆن دینار وبڕى كورتهێنانیش 50 ترلیون دیناره".