اه‌ع خشته‌ى كارنامه‌ى دانیشتنى ڕۆژى شه‌ممه‌ى په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 18-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كارنامه‌ى دانیشتنى رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌.
    كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ ڕاپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومى وپلاندانانى ستراتیژى نیوه‌ ساڵى له‌خۆده‌گرێت،وهه‌روه‌ها ڕاپۆرت وتاوتوێكردنى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیارى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان.
    كارنامه‌كه‌ ڕاپۆرت وتاوتوێكردنى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش بۆ پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى چاكسازى گیراوان وده‌ستبه‌سه‌ركراوانیش له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌تاوتوێكردنى پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى عێراقى،وله‌پاڵ تاوتوێكردن وخوێندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك یاساى دیكه‌.