بهغدا-اهع
بەرھەم ساڵح سهرۆك كۆمار بۆ شاندی حكومى ھەرێمى كوردستان رایگهیاند پێویستە ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕێشەیی بۆ کێشە ھەڵواسراوەکان.
نوسینگهى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكداكه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه، ئهمڕۆ پێنجشهممه،رایگهیاند:" سەرۆک کۆمار لە بەغدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە جەختیکرایەوە لەگەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی مووچەخۆران و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک سەرجەم ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی و گشتگیر بۆ کێشەکانی خەڵک و کۆتایی ھێنان بە قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان بەپێی دەستوور بۆ ھەموو پێکھاتە و ناوچەکان دوور لە ملمڵانێی سیاسی و کێشمەکێش.