وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 1022 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 1772 چاكبونه‌وه‌ تۆمارده‌كات

ناوخۆ
  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌‌‌‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 1022 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1772 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  16 حاڵه‌ته‌".