ده‌ى مانگى داهاتوو وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان

ناوخۆ
  • 7-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، 10/1/2021 پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
    لیژنه‌ى ناوبراو له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند ڕۆژى ده‌ى مانگى داهاتوو وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنه‌ له‌قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بڕیاریش دراوه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ له‌سه‌دا 20ى كرێى خوێندنى قوتابخانه‌ وزانكۆ تایبه‌ته‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"خوێندكارانى 12ى ئاماده‌یی له‌نێو قوتابخانه‌كان ده‌وامى خۆیان ده‌كه‌ن".