وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌حره‌ین بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆربه‌ندى مه‌نامه‌

الخميس 03 كانون أول 2020 - 17:45

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌حره‌ین بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆربه‌ندى مه‌نامه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،گه‌یشته‌ به‌حره‌ین بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆربه‌ندى مه‌نامه‌ كه‌ له‌ 4 تاوه‌كو 6 كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ سازده‌كرێت.
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حسێن گه‌یشته‌ مه‌نامه‌ى پایته‌ختى به‌حره‌ین بۆ به‌شدارى كردن له‌ كۆڕبه‌ندى مه‌نامه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌شدارى چه‌ندین وڵاتى ناوچه‌كه‌ و جیهان سازده‌كرێت".
ئاماژه‌ به‌وه‌كرا" كۆڕبه‌ندى مه‌نامه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگاى نێوده‌وڵه‌تى خوێندنه‌وه‌ ستراتیژیه‌كان به‌ئامانجى تاوتوێى ره‌وشى ئه‌منى و ئابورى و سیاسى ناوچه‌كه‌ و جیهان".