ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى سیانى هه‌فته‌ى داهاتوو 7 رێكه‌وتنامه‌ له‌گه‌ل میسر واژۆ ده‌كات

ناوخۆ
  • 3-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرات،جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگكار هه‌فته‌ى داهاتوو 7 رێكه‌وتنامه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى میسرى واژۆ ده‌كات.
     
    مه‌جید له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند:"ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگكارى عێراقى -ئوردنى - میسرى هه‌فته‌ى داهاتوو 7 رێكه‌وتنامه‌ له‌ گه‌ل میسر واژۆ ده‌كات له‌ میان سه‌ردانیكردنى بۆ قاهیره‌".
     
    وتیشى "وتوێژ له‌ باره‌ى رێكه‌وتنامه‌كانى لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوو لا ده‌كرێت له‌ به‌غدا".