شانه‌ى هه‌ڵۆكان ئامارى داواكراوه‌ ده‌ستگیراوه‌كانى ده‌ مانگى ڕابردوو خسته‌ڕوو

الخميس 03 كانون أول 2020 - 08:59

شانه‌ى هه‌ڵۆكان ئامارى  داواكراوه‌ ده‌ستگیراوه‌كانى  ده‌ مانگى ڕابردوو خسته‌ڕوو

 

به‌غدا:سه‌عه‌د سه‌ماك
 
و:سۆما جاف
 
شانه‌ى هه‌ڵۆكانى هه‌واڵگیرى ده‌ستگیركردنى هه‌زاره‌ها داواكراو به‌تاوانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى وتاوانه‌كانى دیكه‌ وكه‌یسه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌كردن وساخته‌كارى له‌ماوه‌ى ده‌ مانگى ڕابردوو ڕاگه‌یاند،وله‌كاتێكدا شانه‌كه‌ به‌رده‌وامیشه‌ له‌جێبه‌جێكردنى پلانى ستراتیژى بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆر وبانده‌كانى تاوان؛ڕایشیگه‌یاند چه‌ند گوورزى كوشنده‌ى له‌تیرۆرستانى «داعش» وه‌شاندووه‌.
«ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى»سه‌رۆكى شانه‌ى هه‌ڵۆكان وبه‌ڕێوبه‌رى گشتى هه‌واڵگیرى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى«سه‌باح»ڕوونیكرده‌وه‌«كارمه‌ندانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى وشانه‌ى هه‌ڵۆكان له‌ماوه‌ى ده‌ مانگى ڕابردوودا توانیان نزیكه‌ى 11 هه‌زار تاوانبارى داواكراو به‌تاوانى تیرۆرستى وتاوانه‌كان وكوشتن وساخته‌كارى وهه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى ومادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن،هه‌روه‌ها شانه‌كه‌ توانى پێنج حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان خاپوور بكات وسه‌رجه‌م تیرۆرستانى نێو حه‌شارگه‌كان له‌ناوبدات له‌ناوچه‌كانى باشوورى ناوچه‌ى حه‌زه‌ر وسه‌رسار وپردى عه‌قارب،له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى 212 مووشه‌كى جۆراجۆر و18 پشتوێنى مینڕێژكراو».