ئاسایشى نیشتمانى:چوار تیرۆرستى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركراون

الخميس 03 كانون أول 2020 - 10:21

ئاسایشى نیشتمانى:چوار تیرۆرستى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركراون

 به‌غدا-ه‌اع

ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى چوار تیرۆرستى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى له‌پارێزگاى كه‌ركوك دوو تیرۆرستى سه‌ربه‌داعشیان به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى ده‌ستگیركردووه‌،كه‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان كردۆته‌ ئامانج له‌كاتى لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر ناوچه‌ى ئامرلى له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین".
وتیشى"دواى گه‌یشتنى زانیارى ئه‌منى بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وبه‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى توانییان دوو تیرۆرستى تر ده‌ستگیربكه‌ن كه‌یه‌كێك له‌تیرۆرسته‌كان له‌به‌ناو دیوانى سوپا له‌ویلایه‌تى دیجله‌ كاركردووه‌ وخۆى له‌نێو خێزانه‌ ئاواره‌كان حه‌شاردبوو له‌كه‌مپى له‌یلان،وئه‌وى تر تیرۆرست له‌ به‌ناو نه‌جه‌وانانى خیلافه‌ت بووه‌".
ئاماژه‌یشیدا"له‌یاداشتنامه‌یه‌كدا وته‌كانیان تۆماركراوه‌،دواى ئه‌وه‌ى دانیان به‌وه‌نا به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ تیرۆرستى كردووه‌ دژى هاوڵاتیانى بێتاوان وهێزه‌كان ئه‌منییه‌كان به‌بێ جیاوازى،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى دادپه‌روه‌رى به‌رامبه‌ریان سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی په‌یوه‌ندیدار كراون".