هێزه‌ كوردستانییه‌كان:هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ى بوودجه‌ى 2021

الأربعاء 02 كانون أول 2020 - 12:58

هێزه‌ كوردستانییه‌كان:هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ى بوودجه‌ى 2021

 به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

 
په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌ كوردستانییه‌كان جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌هه‌بوونى هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان به‌غدا وهه‌ولێر له‌باره‌ى بوودجه‌ى 2021.
دیار به‌روارى په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه‌ بۆ چاودێریكردنى ڕێككه‌وتنى نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربوو به‌په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ودانانى به‌رنامه‌ى كار،وبریاریشه‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ زانینى چۆنێتى ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كان".
وتیشى"لیژنه‌كه‌ له‌میان ئه‌م سه‌ردانه‌ى هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى میكانزمێكى گونجاو ده‌دات بۆ ده‌سپێكردنى دانوستانه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ندى وهه‌رێم،هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكى گونجاو له‌باره‌ى بوودجه‌ى 2021 وبه‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم له‌و پرۆژه‌یه‌".
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه‌"بابه‌تى گرنگ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌،وهه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسیارى یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ وده‌بێت چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدۆزێته‌وه‌،له‌میان ڕێكخستنى داهات وئه‌نجامدانى چاكسازى ڕاسته‌قینه‌،وله‌هه‌مان كاتیشدا دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى".
وتیشى"شاندى كوردستانى له‌پێشا به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بوو وده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى به‌ده‌ستهێنا وله‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پاره‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرا به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم بابه‌تى به‌شێكیش له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بوو هه‌روه‌ها به‌غدایش"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كێشه‌كه‌ دوو ئاڕاسته‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى خێراى بۆ بدۆزێته‌وه‌ ونابێت دووباره‌ ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت یان دوابكه‌وێت".
لاى خۆیه‌وه‌ دابان محه‌مه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنى گۆڕان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"واده‌یه‌كى زۆرمان به‌حكومه‌تى هه‌رێمدا له‌پێناو نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى وبه‌فیرۆدانى سامانى وڵات به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌نراوه‌".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانى مووچه‌ى دابه‌ش بكات له‌ڕێگاى پاره‌ى ده‌روازه‌كان وداهاته‌ نێوخۆییه‌كان وفرۆشتنى ڕێژه‌یه‌كى نه‌وت له‌میان گرێبه‌سته‌كانى".