سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەگرنگی بەردەوامی هەوڵەكانى خۆپارێزی لە كۆرۆنا

الأربعاء 02 كانون أول 2020 - 13:12

سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەگرنگی بەردەوامی هەوڵەكانى  خۆپارێزی لە كۆرۆنا

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جەختیكرده‌وه‌ لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەكان بۆ خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگە.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆكایه‌تى كۆمار،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە د. حەسەن محەممەد تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگە،و گفتوگۆكرا له‌ باره‌ى پەرەسەندنەکانی دۆخی تەندروستی وڵات و رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتاکە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی ھۆکارەکانی ".
 
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە"لە پێویستی درێژەدان بە هەوڵە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی لە پەتاکە و خستنەگەری ھەوڵی زیاتر بۆ دەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ دەوڵەت و کۆمپانیاکان لەپێناو زامنکردنی بەدەستهێنانی ڤاکسینەکە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پشتبەستن بە رێکاری گونجاو و بڵاوکردنەوەی رێنمایی پێویست بۆ ھاووڵاتیان، ھەروەھا ستایشی رۆڵی ھەوڵەکانی کادرانی تەندروستی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی پەتاکە و کارکردن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان".
 
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستی سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ پشتیوانی و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ کەرتی تەندروستی وڵات، ھەروەھا وردەکاری تەواوی لەبارەی کاری وەزارەتەکەی و پلانەکانی داهاتووی بۆ سەرۆک کۆمار خستەروو.