هه‌رێمى كوردستان ده‌وامى خوێندنگاكانى دواخست بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى 2021

ناوخۆ
  • 1-12-2020, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع

     
    دكتۆر جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ده‌وامى فه‌رمى له‌ خوێندنگاكان تاوه‌كو حه‌وتى كانونى دووه‌مى ساڵى داهاتوو دواخرا.
     
    عادل له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد:" دواى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا ،بریاردرا ده‌وامى خوێندكاران له‌ نێو هۆڵه‌كانى خوێندن تاوه‌كو 7-1-2021 دوابخرێت"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد دواى ئه‌و به‌رواره‌ لیژنه‌كه‌ دووباره‌ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشه‌كه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندنگاكان". 
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ده‌وامى زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ شێوه‌ى ئاوێته‌ ده‌بێت و به‌پێى رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان".