وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانى دابین كردن و دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى تاوتوێى ده‌كات

الاثنين 30 تشرين ثاني 2020 - 16:44

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانى دابین كردن و دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى تاوتوێى ده‌كات

 به ‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند له‌ ئێستادا تاوتوێى پلانى دابینكردن و دابه‌شكردنى ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ كاتى په‌سه‌ندكردنى.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" حه‌سه‌ن تمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 217 ى ساڵى 2020 له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌ت كرد".
 
له‌به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌كرا"كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى پلانى وه‌زاره‌تى كرد له‌ باره‌ى دابینكردن و دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌ كاتى په‌سه‌ندكردنى و میوانداریكردنى لیژنه‌ى راوێژكارى بۆ ڤاكسینه‌كان و دابینكردنى پاڵپشتى دارایى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ، له‌ میان كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ چاودێرى كردنى پلانى ته‌ندروستى و پاراستن بۆ خوێندكاران و مامۆستایان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن".