ئه‌سه‌دى:هاتووین بۆ زیقار بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران ومافه‌ ڕه‌واكانیان

الاثنين 30 تشرين ثاني 2020 - 13:12

ئه‌سه‌دى:هاتووین بۆ زیقار بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران ومافه‌ ڕه‌واكانیان

 به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌میان وتارێكى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌رانى ده‌رچووى زانكۆ وپه‌یمانگاكان دووپاتیكرده‌وه‌،هاتنى بۆ زیقار له‌گه‌ڵ شاندى قه‌یرانه‌كانى له‌ناكاو بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران ومافه‌ ڕه‌واكانیانه‌.
ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌سه‌دى له‌میان دیداره‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌ده‌نگى خۆپیشانده‌ران گه‌یشتۆته‌ باڵاده‌سترین ده‌سه‌ڵات وله‌داواكارییه‌كانیان ده‌گات وكارى بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات به‌زووترین كات".
سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى داواى له‌خۆپیشانده‌ران كرد"خۆیان به‌دووربگرن له‌هه‌ر ڕێكارێك ئاسایش وسه‌قامگیرى ناسڕیه‌ تێكبدات
جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى گفتوگۆكردن به‌زمانێكى هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى گونجاو".