پاشكۆى سه‌ربازى سعودى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌په‌رۆشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پشتیوانیكردنى ده‌زگاى سه‌ربازى عێراق

الاثنين 30 تشرين ثاني 2020 - 12:08

پاشكۆى سه‌ربازى سعودى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌په‌رۆشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پشتیوانیكردنى ده‌زگاى سه‌ربازى عێراق

به‌غدا-اه‌ع

 
پاشكۆى سه‌ربازى سعودى له‌عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌ بۆ پشتیوانیكردنى ده‌زگاى سه‌ربازى عێراق.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌ریق یه‌كه‌م هێزى تایبه‌ت عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵلا پێشوازیكرد له‌پاشكۆى سه‌ربازى سعودى له‌عێراق وهه‌ردوولا تاوتوێى ئاسۆى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات دۆست له‌بوارى سه‌ربازى كردووه‌".
لاى خۆیه‌وه‌ پاشكۆى سه‌ربازى سعودى ستایشى تواناكانى سوپاى عێراق وقوربانى وقاره‌مانێتییه‌ گه‌وره‌كانى كرد كه‌له‌پێناو به‌رگرى كردن له‌ئاسایش وسه‌لامه‌تى عێراق وناوچه‌كه‌ پێشكه‌شیانكردووه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌رۆشى به‌رده‌وامى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ ده‌زگاى سه‌ربازى عێراق".