ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر ده‌ست به‌جێ به‌جێ كردنى پلانى بڵاوه‌پێكردنى ئه‌منى له‌ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار ده‌كه‌ن

الاثنين 30 تشرين ثاني 2020 - 10:02

ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر ده‌ست به‌جێ به‌جێ كردنى پلانى بڵاوه‌پێكردنى ئه‌منى له‌ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر ده‌ستیانكرد به‌جێبه‌جێكردنى پلانى بڵاوه‌پێكردنى ئه‌منى له‌ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان سۆمه‌ر ده‌ستیكردووه‌ به‌جێبه‌جێكردنى پلانى بڵاوه‌پێكردنى ئه‌منى له‌ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار دواى گه‌یشتنى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كانى(لیواى سى وحه‌وتى سوپا ولیواى تایبه‌تى یۆلیسى فیدڕاڵى)بەئامانجی  سەپاندنی یاسا  وپته‌وكردنى ئاسایش وپاراستنی هاوڵاتیان وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتى وتایبه‌تییه‌كان".
شانه‌كه‌  له‌میان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌".