تیرۆرستێكى داعش له‌فه‌لوجه‌ ده‌ستگیركرا

الاثنين 30 تشرين ثاني 2020 - 10:32

تیرۆرستێكى داعش له‌فه‌لوجه‌ ده‌ستگیركرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
هێزێكى سه‌ر به‌ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى توانیان تیرۆرستێكى داعش له‌به‌ناو كه‌رتى ئه‌نبار له‌فه‌لوجه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرییه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان تیرۆرستێكى به‌ناوى(ئه‌بو ته‌ڵحه‌)له‌شارۆچكه‌ى فه‌لوجه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ستگیربكه‌ن،كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراوبوو وله‌به‌ناو كه‌رتى ئه‌نبار كارى كردبوو".
هه‌واڵگیرییه‌كان له‌میان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ڕوونیكرده‌وه‌"تیرۆرسته‌كه‌ له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌راییه‌كان دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌له‌ڕیزى تیرۆرستانى داعش وه‌ك جه‌نگاوه‌ر له‌م كه‌رته‌ كاریكردووه‌،وهه‌روه‌ها بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانى وسزادانى هه‌موو ڕێوشوێنێكى یاسایی به‌رامبه‌رى گیراوه‌ته‌به‌ر".