زه‌یدان و وه‌نان تاوتوێى به‌شداریكردنى كارمه‌ندانى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى دادگایى له‌ خوله‌كانى په‌ره‌پێدان كرد

ناوخۆ
  • 29-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌میندارێتى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى تاوتوێى به‌شدارى كردنى كارمه‌ندانى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى دادگایى له‌ خوله‌كانى په‌ره‌پێدان كرد.
     
    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"زه‌یدان پێشوازى كرد له‌ جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارێتى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى كرد،هه‌ردولا تاوتوێى به‌شدارى كردنى كارمه‌ندانى سه‌نته‌رى راگه‌یاندن كرد له‌ خوله‌كانى په‌ره‌پێدان له‌ بوارى راگه‌یاندن".