سه‌رۆك كۆمار جەختدەکاتەوە له‌ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی سەرخستنی هه‌ڵبژاردنى داهاتوو

  • 29-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جەختیكرده‌وە له‌ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی سەرخستنی هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ساڵح له‌ کۆشکی سەلام لە بەغدا لە دوو دیداری جیادا پێشوازیکرد لە کهه‌ردوو په‌رله‌مانتار محەمەد شیاع سودانی و خالید مفرجی.
     
    به‌یانامه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌"لەو دوو دیدارە جیاوازەدا پشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئیٔەمنی و ئابووری وڵات و گرنگی رۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە دەرکردنی یاسا پێویستەکانی پەیوەند بە دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە کرا".
     
    هەروەها جەختیشکرایەوە"لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و پێویستی رەخساندنی دۆخێکی لەبار و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و زامنکردنی پاک و بێگەردی و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ".
     
    هەر لە میانی ئەو دوو دیدارەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵات و گرنگی کارکردن بۆ زامنکردنی ئابووری نیشتیمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی کە لە ئێستادا وڵات روبەڕووی دەبێتەوە لە دەرەنجامی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی جیهانی نەوت، ھاوکات جەختیشکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و بەهێزکردنی وەبەرهێنان لە وڵات و رەخساندنی دەرفەتی کار".