ئاژانسى هه‌واڵگیرى:ده‌ستگیركردنى دوو تاوانبارى بازرگانیكردن به‌پارچه‌ى شوێنه‌وارى له‌به‌غدا

الأحد 29 تشرين ثاني 2020 - 13:33

ئاژانسى هه‌واڵگیرى:ده‌ستگیركردنى دوو تاوانبارى بازرگانیكردن به‌پارچه‌ى شوێنه‌وارى له‌به‌غدا

 به‌غدا-اه‌ع

ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى دوو تاوانبارى بازرگانیكردن به‌پارچه‌ى شوێنه‌وارى به‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌به‌غدا راگه‌یاند.
 
له‌ به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ت كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌ هه‌ردوو به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌غدا و تاوانه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوو تۆمه‌تبارى بازرگانیكردن به‌ پارچه‌ى شوێنه‌وارى له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا ده‌ستگیركرد".
ئاماژه‌به‌وه‌كرا" تیمێكى تایبه‌ت پێكهێنرا و له‌ بۆسه‌یه‌كدا توانرا ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیربكه‌ن ،دواتر راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندار كران بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان".