وه‌زاره‌تى كۆچ داخستنى سه‌رجه‌م كه‌مپى ئاواره‌كانى ‌پارێزگاى دیاله‌ ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 28-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،رایگه‌یاند پارێزگاى دیاله‌ له‌ ئێستادا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مپى ئاواره‌كان بونى نیه‌.
    به‌پێى به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ت كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ،ئیڤان فایه‌ق جابر جه‌برۆ وه‌زیرى كۆچ رایگه‌یاند:" دواى داخستنى كه‌مپى وه‌ند له‌ په‌زاى خانه‌قین ،و گه‌راندنه‌وه‌ى 93 خێزانى ئاواره‌ بۆ زێدى خۆیان،به‌وه‌ش هیچ كه‌مپێكى ئاواره‌كان له‌ دیاله‌ نیه‌ ،ئه‌وه‌ش له‌ میان پلانى فریاگوزارى وه‌زاره‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان".
    رونیشیكرده‌وه‌" كه‌مپى وه‌ند 1900 خێزانى ئاواره‌ كه‌ 11400 كه‌سى له‌ خۆ ده‌گرت".سوپاسگوزارى خۆى ئاراسته‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پارێزگارى دیاله‌ و ،فه‌رمانه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان له‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پلانه‌".