كازمى وحه‌داد هاریكارى نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار ویاسادانان تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 26-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕێكاره‌كانى هاریكارى له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار ویاسادانان تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
    ئاماژه‌یشیدا"له‌دیداره‌كه‌ ڕێكاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌پته‌وكردنى هاریكارى نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار ویاسادانان تاوتوێكراوه‌،به‌وپێیه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ زۆربه‌ى گرفته‌كان وچاره‌سه‌ركردنى ئاڵنگارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌،ئه‌ویش له‌میان میكانزمى زیاتر هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا".