چوار تیرۆرستى داعش له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 26-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چوار تیرۆرستى داعش له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ ده‌ستگیركراون.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى توانییان چوار تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر داواكراوبوون به‌هۆى ئه‌ندامێتییان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش كه‌له‌به‌ناو كه‌رتى حه‌ویجه‌ى تیرۆرستانى داعش كاركردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیرۆرستان به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه‌ دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان له‌پێش پرۆسه‌كانى رزگارى".
    وتیشى"وته‌كانیان وه‌رگیراوه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".