حه‌لبوسى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پته‌وكردنى ڕۆڵى یاسادانان بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى توندوتیژى

الأربعاء 25 تشرين ثاني 2020 - 14:29

حه‌لبوسى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پته‌وكردنى ڕۆڵى یاسادانان بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى توندوتیژى

 به‌غدا-اه‌ع

محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌،له‌پته‌وكردنى ڕۆڵى یاسادانان بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى توندوتیژى.
حه‌لبوسى له‌توتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگه‌یاند"له‌ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ ژنانى عێراقى كه‌ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى زۆر بۆته‌وه‌ له‌كات وساتى جیاجیادا".
وتیشى"ستایشى قوربانیانى ژنان ده‌كه‌ین بۆ به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى وئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پته‌وكردنى ڕۆڵى یاسادانان بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى توندوتیژى".