وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2438 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 2270 چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

الأربعاء 25 تشرين ثاني 2020 - 16:33

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2438 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 2270 چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ‌‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 2438 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 2270 حاڵه‌ته‌‌ ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا   55 حاڵه‌ته‌".