سودانى:لیژنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ست به‌دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات بۆ ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ بوودجه‌ى 2021

الأربعاء 25 تشرين ثاني 2020 - 14:18

سودانى:لیژنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ست به‌دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات بۆ ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ بوودجه‌ى 2021

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى وچاودێریكردنى به‌رنامه‌ى حكومى دووپاتیكرده‌وه‌ دروستكردنى لیژنه‌ى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌پێى بنه‌ماى دابه‌شكردنى سامان به‌یه‌كسانى،وڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021،ڕوونیشیكرده‌وه‌ له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا لیژنه‌كه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات.
سودانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م لیژنه‌یه‌ به‌ده‌ستپێشخه‌رى چوار په‌رله‌مانتار دروستبووه‌ ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ موزاحم ته‌میمی وعه‌دنان زه‌رفى ومحه‌مه‌د ده‌ڕاجى له‌گه‌ڵ به‌نده‌،ئه‌ویش له‌دواى لێكه‌وته‌كانى په‌سه‌ندكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی،وورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌شایسته‌كانى هه‌رێم،وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌پابه‌ندییه‌كانى به‌رامبه‌ر ناوه‌ند،له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى نه‌وت وداهاته‌كان ،كه‌چه‌ند هه‌ڵوێست وراوبۆچوونێك هاتۆته‌ ئاراوه‌وه‌".
وتیشى"بنه‌مایه‌كى ڕوونى ده‌ستوور هه‌یه‌،كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات سامانى وڵات بۆ هه‌موو گه‌له‌ وبه‌یه‌كسانى دابه‌شده‌كرێت به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوان،وه‌ك چۆن پارێزگاكان پابه‌ندن،به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌رێمیش چه‌ند گرفتێكى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ند،بۆیه‌ ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه‌ گوێى لێبگیرێت،وچاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی هه‌بێت،له‌برى ئه‌وه‌ى كێشه‌كان نوێ بكرێنه‌وه‌ له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى هه‌ر یاساییه‌ك چ یاساى بوودجه‌ بێت یان ئه‌و یاسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌كورتهێنانى دارایی،كه‌به‌مدواییه‌ له‌گۆڕه‌پانى عێراقدا ڕوویدا".
سودانى له‌قسه‌كانیشیدا وتى"له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،وهه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كان له‌ئێستاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌سازى بكرێت بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021،ونامانه‌وێت ئه‌م لێكه‌وتانه‌ دووباره‌ بكرێنه‌وه‌،به‌مه‌رجێك ده‌ستكارى بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى ویه‌كسانى له‌نێوان گه‌لى عێراق نه‌كه‌ین به‌تایبه‌تى له‌دابه‌شكردنى ساماندا".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"حه‌لبوسى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى بیرۆكه‌كه‌ كردووه‌،وڕێنمایشى داوه‌ به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك وهه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ له‌نێو لیژنه‌كه‌داین ،وده‌بێت له‌رۆژانى داهاتوودا ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌ ودانوستانه‌كان بكه‌ین له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان،وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لیژنه‌ تایبه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بابه‌تى بوودجه‌".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌كه‌ ڕۆڵى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوودجه‌ نابینێت،به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت دیده‌كان له‌یه‌ك نزیكبكه‌ینه‌وه‌،پاشان ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم كۆده‌بینه‌وه‌،بۆ خزمه‌تكردنى ئامانجى دروستكردنى ئه‌م لیژنه‌یه‌".
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕێنمایی دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌ى كاتى نوێنه‌رایه‌تى راسپێردراو به‌ئه‌نجامدانى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌ گونجاوه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌ستوور ویاسادا.