لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م په‌یوه‌سته‌ به‌بوودجه‌ى 2021ه‌وه‌

الأربعاء 25 تشرين ثاني 2020 - 14:58

لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م په‌یوه‌سته‌ به‌بوودجه‌ى 2021ه‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه‌ ئه‌گه‌ر بێت وبوودجه‌ى ساڵى 2021 دوابكه‌وێت،ڕوونیشیكرده‌وه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مانگى كانونى دووه‌م په‌یوه‌سته‌ به‌بوودجه‌وه‌.
ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى ده‌بێت كۆتایی هاتنى مانگى داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت،له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2021".
وتیشى"ڕه‌وانه‌نه‌كردنى بوودجه‌،كێشه‌ى دارایی دروستده‌كات له‌ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆیه‌ هیوادارین حكومه‌ت ووه‌زاره‌تى دارایی له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌وانه‌ى یكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌به‌رپرسیارێتى خۆى هه‌ستێت له‌په‌سه‌ندكردنى"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"هیچ چاره‌سه‌رێكى دیكه‌ له‌ئاڕادانییه‌ ئه‌گه‌ر هات وپه‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ دوابكه‌وێت".