تیرۆرستێكى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

الأربعاء 25 تشرين ثاني 2020 - 11:02

تیرۆرستێكى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
ده‌زگاى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،توانییان تیرۆرستێك ده‌ستگیربكه‌ن له‌شاره‌دێى ریاز له‌پارێزگاى كه‌ركوك،كه‌به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراوبووه‌ وله‌به‌ناو كه‌رتى ڕیاز تیرۆرست بووه‌".
وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا دانى به‌وه‌دانا ئازووقه‌ وده‌رمان وكه‌ره‌سته‌كانى دیكه‌ى پزیشكى وچه‌كیشى گواستۆته‌وه‌ بۆ تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك به‌رامبه‌ر بره‌ پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ پێیده‌ده‌رێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانى".