شاندێكى باڵاى ئه‌منى سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال ده‌كات

الأربعاء 25 تشرين ثاني 2020 - 11:10

شاندێكى باڵاى ئه‌منى سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
شاندێكى باڵاى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، گه‌یشته‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وفه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات فه‌رمانده‌ى ئۆلیسى فیدڕاڵى وحه‌مید شه‌ترى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى زه‌مینى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گه‌یشتنه‌ نه‌ینه‌وا بۆ سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى شنگال".
خه‌فاجى وتیشى"له‌ڕۆژانى داهاتوودا بڕگه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جێبه‌جێده‌كرێت".
شایه‌نى باسه‌ پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى مێژووى ڕاگه‌یاند بۆ به‌هێزكردنى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌شنگال به‌پێى ده‌ستوور وله‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كارگێڕى وئه‌منى،وئاماده‌كارى بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.