وەزارەتی تەندروستی 2292 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و 2130 چاکبونەوەش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ سێشەممە‌ ‌‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 2292 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 2130 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا   35 حاڵه‌ته‌".