کازمی جەختدەکاتەوە لەگرنگی بەدیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی داعش

  • 24-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، پێشوازییکرد لە کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان راوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى لێکۆڵینەوەى سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پتەوکردنى لێپرسینەوە لە تاوانە ئەنجامدراوەکانى داعش
    بەپێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌، لەو دیدارە هەوڵەکانى دۆکیۆمێنتکردنى تاوانەکانى داعش تاوتوێ کرا کە لەعێراق ئەنجامى داوە
    هەروەها حکومەت ئامادەیى دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنى یارمەتى و هاریکارى لەگەڵ نێردەیى نێونەتەوەیى لەمبارەیەوە.