زێدان وباڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى هاریكارى ده‌كه‌ن

  • 22-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ برنۆ ئۆبێرت باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا ،ئاماده‌كارییه‌كان بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى هاریكارییان تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،دادوه‌رى زێدان پێشوازیكرد له‌باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا
    وسه‌لوا ناكۆزى ڕاوێژكارى رۆشنبیرى له‌باڵیۆزخانه‌كه‌ وهه‌ردوولا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنیان له‌باره‌ى هاریكارى له‌نێوان په‌یمانگاى دادوه‌رى له‌عێراق وخوێندنگاى نیشتیمانى بۆ دادوه‌رى له‌فه‌ڕه‌نسا تاوتوێكردووه‌".