به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌دروستكردنى لیژنه‌ى لاوه‌كى بۆ ده‌رخستنى دیدى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى چاكسازییه‌كان.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاغه‌زى سپى دیدى حكومه‌ته بۆ چاكسازى،ولیژنه‌ى دارایی‌ش لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى دروستكردووه بۆ ده‌رخستنى دیدى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى چاكسازییه گرنگه‌كانى ئه‌م قۆناغه"،ئاماژه‌یشیدا"كاغه‌زى په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ى حكومه‌ت ده‌كرێت،وئه‌ویش ده‌توانێت هه‌ردوو كاغه‌زه‌كه به‌یه‌كه‌وه ببستێته‌وه وده‌ست به‌پرۆسه‌ى چاكسازى ڕاسته‌قینه بكات
وتیشى"به‌دڵنیاییه‌وه عێراق سه‌رله‌نوێ قه‌رزده‌كات،چونكه داهاته‌كانى كه‌متره له‌خه‌رجییه‌كانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا پرۆژه‌ى بوودجه‌ى ڕه‌وانه نه‌كردووه،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نووسراوێكى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بكات له‌ڕه‌وانه‌كردنى تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بتوانێت پرۆژه‌كه هه‌مواربكاته‌وه".
له‌باره‌ى چاپکردنى دراوى عێراقى کۆچەر وتى ، چاپکردنى دراو بەبێ پشتیوانیکردنى دارایی کاریگەریى لەسەر بەهاکەى دروستدەکات و بەشێوەیەکى کاتى قەیرانەکە چارەسەر دەکات، بەڵام دواتر رووبەڕووى قەیرانى دیکە دەبێتەوە"،وتیشى، "هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە چاکسازیی".
جەختیشیکردەوە، داهاتى خاڵە سنورییەکان 10%ى داهاتى راستەقینەى دەروازەکانە و هەر چاکسازییەک لەو بارەیەوە داهاتەکە بەرزدەکاتەوە".