به‌وێنه‌..حه‌داد داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى كازمى ده‌كات له‌باره‌ى شایسته‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان

  • 18-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،داواكاریه‌كى ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌ پێدانى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بڕه‌كه‌ى 320 ملیار دیناره‌.
     
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كۆپیه‌ك له‌ داواكاریه‌كه‌ى حه‌دادى ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ تێدا هاتووه‌ داواى پێدانى شایسته‌ داراییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان".
     جێگرى دووه‌م به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ داواى پێدانی پاره‌ى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ بۆ ساڵانى 2014 تاوه‌كو 2016.