وەزارەتی تەندروستی 2690 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و 2628 چاکبونەوەش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 13-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ،ئه‌مڕۆ هەینی‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 2690 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 2628 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  48 حاڵه‌ته‌".