به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى كورتهێنانى دارایی.
نوسینگه‌ى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌فراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان كردووه ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى كورتهێنانى دارایی بده‌ن به‌مه‌به‌ستى كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان وتۆڕه‌كانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى".
كه‌عبى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوایشى له"فراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان كرد خۆیان به‌دوور بگرن له‌ده‌ستكه‌وتى سیاسى كه‌كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر بژێوى هاوڵاتى له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بێت".
ئاماژه‌یشیدا"هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ بوودجه‌ى 2021 نییه،وفراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان ده‌توانن شتى گونجاو بكه‌ن وه‌ك پرۆژه‌كانى بووژاندنه‌وه‌ى ره‌وشى خزمه‌تگوزارى وته‌ندروستى وسێكته‌ره ستراتیژییه گرنگه‌كانى تر".