كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ سازكرا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆ بۆ ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى دروستكردنى به‌نده‌رى فاو

الاثنين 09 تشرين ثاني 2020 - 13:51

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ سازكرا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆ بۆ ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى دروستكردنى به‌نده‌رى فاو

به‌غدا-اه‌ع

 
به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ سازكرا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆى كۆرى له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى دروستكردنى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ سازكرا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كۆرییه‌كه‌ له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى دروستكردنى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌".
سه‌رچاوه‌كانى باسیان له‌وه‌كرد"كه‌شوهه‌واكه‌ ئه‌رێنییه‌ وئه‌گه‌رى گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی هه‌یه‌ له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى كاره‌كان".
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیشیانكرده‌وه‌"دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى سازكرا وتیایدا هانیاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ لابردنى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگییه‌كان له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌قۆناغى دانوستان وده‌ستپێكردنى كاره‌كان".