لیژنه‌ى چاودێرى جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ تاوتوێده‌كات

ناوخۆ
  • 9-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت وپلانى ستراتیژى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ تاوتوێكرد.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"لیژنه‌ى چاودێرى میواندارى جێگرى سه‌رۆك وئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتیمى هونه‌رى كۆمسیۆنیشى كرد،بۆ تاوتوێكردنى پلانى كۆمسیۆن وئاماده‌كارییه‌كانى له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".