حه‌لبوسى جه‌ختى كردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پتەوكردنی كاری ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقى سعودى

  • 8-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە،جه‌ختى كردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پتەوكردنی كاری ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقى سعودى بۆ جێبەجی كردنی پلانەكانی بە پراكتیكی.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حەلبوسی پێشوازی كرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی سعودی، كە كۆبونەوەكانی لە بەغدای پایتەخت بەرێوەدەچێت بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان و حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حه‌لبوسى لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە رێكەوتن و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری هاوبەش لە سەرجەم بوارەكان كرا."
    وتیشى "حه‌لبوسى جه‌ختى كردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پتەوكردنی كاری ئەنجومەنی هەماهەنگی بۆ جێبەجی كردنی پلانەكانی بە پراكتیكی و بەپێی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا و ئاماژەی بە گرنگی كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی هاوبەش كرد لەگەڵ كار و هەماهەنگی هەڵوێستەكان لە ناوەندی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و ئیسلامی و عەرەبی ئاسیاییدا.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو" شاندەكە خواست و پەرۆشی سعودیەی نیشاندا بۆ كرانەوە و هاریكاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكان، تەئكیدیشیان كردەوە كە ئەو سەردانە وەك سەرەتایەكە بۆ سەردانی فەرمی تر".