وەزارەتی ناوخۆ و دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی رێگەكانی كاركردنی دادگای تاوان لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ دەكەن

  • 30-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند ئەمرۆ سێ شەممە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ تاوتوێی چەند مادەیەكی یاساییان كردوە سەبارەت بە رێگەكانی كاركردنی داداگی تاوان لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ. لەوبارەیەوە دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە دەڵێت: دادوەر میدحەت مەحمود سەرۆكی دادگای باڵای دادگای فیدراڵی چاوی بە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ كەوتوە و تاوتوێی چەند مادەیەكی یاساییان كردوە سەبارەت بە چۆنێتی كاركردنی دادگای تاوان لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆدا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو دیدارە بەهەمداربووە سەبارەت بە پاراستنی مافی ئازادی لە وڵاتدا.