وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ خاوه‌ن دووكانه‌كانى نزیك له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر

ئەمنی
  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ خاوه‌ن دووكانه‌ بازرگانییه‌كانى نزیك له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"غانمى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى ئه‌ركى پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌سه‌ركرده‌وه‌،له‌میان به‌شداریكردنى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ له‌كردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر له‌به‌غدا وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى".
    وتیشى"وه‌زیرى ناوخۆ چاوى كه‌وتووه‌ به‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندى به‌شداربوو له‌ڕێكخستنى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى پاككردنه‌وه‌ وهۆشیارى هه‌روه‌ها چاویشى به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى كه‌وتووه‌".