یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند

  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

     
    یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بڵاویكردەوە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕۆناڵدۆ نێگەتیڤە و بۆ یاری كردن ئامادەیە.
    بڕیارە لە خولی ئیتالیا لە جەولەی شەشەم یانەی یۆڤانتۆس ڕووبەڕوی یانەی سیبیزیا ببێتەوە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە دواین پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە كە نێگەتیڤە و دەتوانی بەشداری بكات، بەڵام بەو پێیەی كە ١٥ ڕۆژە لە یاری كردن دووركەوتۆتەوە ئەگەری یاری كردنی بەرامبەر سیبیزیا كەمە ، ڕۆناڵدۆ لە چواری یاری ڕابردووی یوڤی 
    بەرامبەر یانەكانی كرۆتۆنی و هیلاس ڤیرۆنا لە خولی ئیتالیا و بەرشەلۆنە و دینامۆكیڤ لە خولی یانەی پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەیتوانیوە بەشداری بكات.