نزیكەی 400 هاوڵاتی دیكە لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان سپاردوە

  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

    وەزارەتی تەندروستی ئێران لە زای وتەبێژەكەیەوە ئاماری نوێی توشبون و مردن بە كۆرۆنای راگەیاند، بەگوێرەی نوێترین ئامار نزیكەی 400 هاوڵاتی دیكە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان سپاردوە.
    سیما سادات، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، 365 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردودا تۆماركراوە و بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا گەیشتوەتە 34 هەزار و 478 كەس.
    هاوكات لە سەرتاسەری ئێران لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا هەشت هەزار و 11 حاڵەتی نوێی توشبون بە پەتاكە تۆماركراون، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 477 هەزار و سێ توشبو، دو هەزار و 754 لە توشبوانی نوێش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
    لەئێستادا پێنج هەزار و 128 توشبو لە نەخۆشخانەكانی ئێراندا تەندروستیان ناجێگیرە و لە یەكەی چاودێری چڕ چارەسەریان بۆ ئەنجامدەدرێت.