وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌هاوتا توركییه‌كه‌ى ده‌كات و له‌باره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ سه‌ره‌خۆشى لێده‌كات

السبت 31 تشرين أول 2020 - 09:08

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌هاوتا توركییه‌كه‌ى ده‌كات و له‌باره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ سه‌ره‌خۆشى لێده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاویش ئۆغڵۆ هاوتا توركییه‌كه‌ى ئه‌نجامدا،وله‌باره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى توركیا ڕوویدا سه‌ره‌خۆشى لێكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ هاوسۆزى گه‌ل وحكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ گه‌ل وحكومه‌تى توركیا ده‌ڕبڕى".