وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا كوه‌یتیه‌كه‌ى تاوتوێى په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن

الثلاثاء 27 تشرين أول 2020 - 21:30

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا كوه‌یتیه‌كه‌ى تاوتوێى په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا كوه‌یتیه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د ناسر محه‌مه‌د ئه‌لسباح، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، تاوتوێى په‌یوه‌نیه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردو وڵاتیان كرد.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن و هاوتا كوه‌یتیه‌كه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا وباسیان له‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا كرد وباشتركردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان كه‌ سودى هه‌بێت بۆ هه‌ردوو وڵات ".