په‌رله‌مان دانیشتنى ژماره‌15 هه‌ڵگرت ودانیشتنێكى نوێى ده‌ستپێكرد

الثلاثاء 27 تشرين أول 2020 - 20:40

په‌رله‌مان دانیشتنى ژماره‌15 هه‌ڵگرت ودانیشتنێكى نوێى ده‌ستپێكرد

  به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنێكى نوێى ده‌ستپێكرد دواى هه‌ڵگرتنى دانیشتنى ژماره‌ 15.
 
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كه‌عبى دانیشتنی خولی چواره‌می وەرزی سێیه‌می یاسادانان، دانیشتنی ژ 16ى ده‌ستپێكرد" .