په‌رله‌مان ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى سامه‌راى وەک پایتەختی شارستانیەت و کلتوری ئیسلامی

الثلاثاء 27 تشرين أول 2020 - 19:50

په‌رله‌مان ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى سامه‌راى وەک پایتەختی شارستانیەت و کلتوری ئیسلامی

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دەنگیدا لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای "سامەڕا وەک پایتەختی عێراق بۆ  شارستانیەتی ئیسلامی" و شارەکەی وەک پایتەختی عێراق بۆ  کلتوری ئیسلامیش پەسەندکرد.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دەنگیدا لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای "سامەڕا وەک پایتەختی عێراق بۆ  شارستانیەتی ئیسلامی" و شارەکەی وەک پایتەختی عێراق بۆ  کلتوری ئیسلامی ژماره‌ 5ى ساڵى 2018".
 
ئێوارەی ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى بەسەرۆکایەتی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و بەئامادەبونی 170 پەرلەمانتار کۆبوەوە ".