برینداربونى ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز له‌ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ باكورى موقدادیه‌

الجمعة 23 تشرين أول 2020 - 13:43

برینداربونى ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز له‌ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ باكورى موقدادیه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
له‌ ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك،ئەمڕۆ هه‌ینى ،ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز بریندار بوون، لە قەزای میقدادییە لە پارێزگای دیالە.
 
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند: "لیواى 74ى پیاده‌ لە كاتی ئەركیدا لە ھەڵگرتنەوە و پوچه‌ڵكردنی بۆمبەچێنراوەكان لەو ناوچەیه‌ ، یەكێك لەو بۆمبە چێنراوانە تەقیوەتەوە و له‌ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز بریندار بوون".