كوشتنى چوار تیرۆرست له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ سه‌لاحه‌دین

الجمعة 23 تشرين أول 2020 - 11:13

كوشتنى چوار تیرۆرست له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ سه‌لاحه‌دین

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، رایگه‌یاند له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆمبێك به‌ چوار چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی داعش ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا سه‌رجه‌میان كوژران.
 
له‌به‌یانامه‌یه‌كى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئۆتۆمبێلێك كه‌ به‌بۆمبی چێندراو مینڕێژكرابوو، چوار كه‌سی تێدابوو‌ هه‌رچواریان سه‌ر به‌رێكخراوی چه‌كداری داعش بون، له‌ناوچه‌ی مه‌كته‌عی نزیك پردی شه‌كره‌كان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیه‌وه‌".